Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماده‌كاری بۆ كاراكردنی زانكۆلاین ده‌كات


په‌یام 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی‌ شاره‌كان ده‌كات.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ واده‌ی ڕاگه‌یاندن و كاراكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌ڕێگه‌ی زانكۆلاین" سیستمی ڕاسته‌وخۆ" پارالێڵ و ئێواران له‌یه‌ككاتدا، ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕی سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی دوانزه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی‌ شاره‌كان كراوه‌.

وتیشی‌ ده‌رچوانی‌ دوانزه‌ی‌ ئاماده‌یی ده‌توانن له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ سه‌ردانی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕه‌كانیان، ده‌شڵێت پێویسته‌ قوتابیان ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕه‌كانیان به‌باشی له‌لای خۆیان بپارێزن، چونكه‌ دواتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن داواكاریی بۆ وه‌رگرتن له‌ به‌ش و كۆلێژو په‌یمانگاو زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن.

ناوبراو ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی وه‌رگرتن، له‌یه‌ك سیستمدا ناویان تۆمارده‌كرێت و ته‌نها به‌و ناوو وشه‌ی تێپه‌ڕه‌ی وه‌ری ده‌گرن، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

499 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر