Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات


په‌یام 

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات و شانازی‌ به‌ كار و پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ ده‌كات.

به‌بۆنه‌ی‌ (26)هه‌مین ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی‌ سكرتاریه‌ت‌و لقه‌كانی‌ و ته‌واوی كادێر و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كرد.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌و بۆنه‌یه‌دا ڕۆڵ‌ و ماندوبوونتان له‌ كار و پڕۆژه‌ی‌ ئیسلامی‌ به‌گشتی‌‌ و كار و كاروانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ توانیوتانه‌ گه‌شه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌ ڕه‌وتی‌ بانگه‌وازو په‌روه‌رده‌و كاری‌ ڕێكخراوه‌یی‌ بده‌ن.

په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی بۆ ڕێكخراوی خوشكان شانازی‌ به‌ كار و پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "توانیویه‌تی له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌ ڕووی‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ چالاكانه‌ هوشیاریی‌ تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌ به‌رز بكاته‌وه‌، له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ له‌ ڕووی خێرخوازییشه‌وه‌ ڕۆڵی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ دیار و به‌رچاوه‌".

له‌ كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی ده‌خوازێت ڕێكخراوی‌ خوشكانی ئیسلامی هاوشێوه‌ی ڕابردوو، له‌ داهاتووشدا له‌و بوارانه‌دا ئازایانه‌ به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی‌ هه‌ڵبستێت.

556 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر