Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆچه‌ر بیركار خەڵاته‌كه‌ی پێشکەش بە گەلی کورد ده‌كات


په‌یام 

له‌ په‌یامێكدا له‌ په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی و به‌ زمانی كوردی، ماتماتیكزانی كورد و خاوه‌نی خه‌ڵاتی فیڵدز په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت كوردیش ده‌توانێت پێشبكه‌وێت. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی كۆچه‌ر بیركاردا هاتووه‌: زۆر حەزم ئەکرد هەر ئیسە چوومایەتە سەر گڵکۆکەی قانع و پێم وتایە کە خەمت نەبێ، کوردیش ئەتوانێ پێشکەوێ. پێم وتایە قانع تۆ لە کوێ ئاشەوانیت ئەکرد، کۆچەر بیرکار لەوێ لە دایک بوو، لەوێ فێر بیرکردنەوە بوو، لەوێ خولیای بیرکاری بوو. حەزم ئەکرد کێلەکەیم ماچ کردایە و پێم وتایە دە ئیتر بە ئارامی بنوو.

بیركار ئه‌وه‌یشی وتووه‌: زۆر خۆشحاڵم ئەگەر ئەم هەواڵە کەمێ خەمی دڵی هەر کورد و ناکوردێکی ڕەواندبێتەوە. هیوادرام ئەمە ببێتە هاندەر بۆ زیاتر تێکۆشانی خوێنەری کورد و بۆ باشتر ناساندن و ڕێزگرتنی زانایانی کورد.

ئه‌و ماتماتیكزانه‌ كورده‌ ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد هەواڵی دزرانی مەداڵەکە ڕاست بووه‌، رایگه‌یاند: لە ناکاو کەسێ کیفەکەمی ڕفاند کە مەداڵەکەی تیا بوو. ئەمە هیچ گرینگ نییە و دنکێ تازەم پێ ئەیەن. دڵگران مەبن و هەڵپەڕکێی خۆتان کەن.

پرۆفیسۆری كورد "کۆچەر بیرکار" لە شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل لەگەڵ سێ ماتماتیکزانی دیکە خەڵاتی فیڵدز(Fields)ی ساڵی ٢٠١٨ی پێبەخشرا کە بە نۆبلی بیرکاری ناسراوە و بەناوبانگترین خەڵاتی جیهانە لە زانستی بیرکاریدا.


1142 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر