Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن


په‌یام 

مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ل هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی له‌ سه‌نگاپوره‌ كۆبوویه‌وه‌ و رایگه‌یاند له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتن. 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو ئاشكرایكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بنیاتنه‌رانه‌ بووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌شكردووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتوون به‌وه‌ی به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و له‌رێگه‌ی سزاكانه‌وه‌ به‌ ئه‌نجام ناگه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ پۆمپیۆ و چاوشئۆغلۆ گەشتوونەتەنە چەند رێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی پرسەکان.

پرسی زیندانیكردنی قه‌شه‌ برونسۆن به‌ نۆمه‌تی تیرۆر له‌لایه‌ن توركیاوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكای ئاڵۆزكردووه‌ و زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و زبر كه‌وتووه‌ته‌ نێوانیان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو وه‌زیری توركیدا سه‌پاند. 

1416 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر