Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزخانه‌ی‌ هیندستان له‌ به‌غدا پێدانی‌ ڤیزای‌ به‌هاوڵاتیانی‌ عێراقی ڕاگرت


په‌یام 

باڵیۆزخانه‌ی‌ هیندستان له‌ به‌غدا به‌پاساوی‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ پێدانی‌  ڤیزای‌ به‌هاوڵاتیانی‌ عێراقی ڕاگرت، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیه‌كانی‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌یان هه‌ڵـگرت.

باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ خۆی‌ ڕاگرتووه‌ له‌ناویشیاندا پیدانی‌ ڤیزا به‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن، تائه‌وكاته‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م له‌و بڕیاره‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ هیندستان له‌ به‌غدا هاوڵاتیانی‌ عێراقین، به‌وپێه‌ی‌ ساڵانه‌ سه‌دان خوێندكاری‌ عێراقی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ خوێندن و هه‌زاران هاوڵاتی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ سه‌ردانی‌ هیندستان ده‌كه‌ن.

1205 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر