Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعوودیه‌ 14 هه‌زار كارمه‌ندی بۆ پێشوازی حاجییان ئاماده‌كردووه‌


په‌یام 

ده‌سته‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ناوچه‌ی‌ مه‌ككه‌ ڕایگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ 14 هه‌زار كارمه‌ندی‌ بۆ پێشوازی‌ له‌حاجیانی‌ ئه‌مساڵ ته‌رخانكردووه‌.

جه‌لال كه‌عكی‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ ده‌سته‌كه‌ به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سعودیه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌: ئامانجیان له‌و هه‌نگاوه‌ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵه‌ به‌تایبه‌ت به‌گه‌ڕخستنی‌ هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی‌ میناو عه‌ره‌فات، كه‌پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌چوار ڕۆژی‌ جه‌ژندا كه‌ به‌ڕۆژه‌كانی‌ ته‌شریق ناسراون" زیاتر له‌دوو ملیۆن حاجی‌ بگوازێته‌وه‌.

كه‌عكی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ جگه‌ له‌و 14 هه‌زار كارمه‌نده‌" زیاتر له‌ 400 ئامێریشییان خستۆته‌كار به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ حه‌ج" كه‌ به‌شێكی پڕۆژه‌كان تازه‌ن و به‌شێكی‌ دیكه‌شیان نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی‌ زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه‌ گه‌شتی‌ حاجیانی‌ ئه‌مساڵ به‌ره‌و سعودیه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و تائێستا نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن حاجی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.

435 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر