Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر سێڵفی گرتن توشی نه‌خۆشی ده‌رونیت ده‌كات


په‌یام 

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی کە پەیمانگای "بێرمینگهام" ئەنجامیداوە، ئەو منداڵ و تازە پێگەیشتووانەی ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون و بە ڕێژەیەکی زۆر وێنەی سێڵفی دەگرن، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر لایەنی دەروونیی و توشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و بێهیوایی.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە وێنەی سێڵفی پەستانی دەروونیی زۆر دەخاتەسەر ئەو کەسانەی کە بە بەردەوامی وێنەی سێڵفی دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە، ئەویش بەهۆی بەراوردکارییان بە کەسانی ترەوە ڕوودەدات.

ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" ئاماژەی بە وتەیەکی ڤیکتۆریا جودیری پزیشك داوە کە وتوویەتی، ئەو وێنەیە کەسایەتییە دیارەکان و هونەرمەندان بڵاویدەکەنەوە کاریگەریی زۆر لەسەر تازە پێگەیشتووان نابێت، چونکە دەزانن ئەو کەسانە بەهۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی جوانکارییەوە جوان و سەرنجڕاکێش دەردەکەون. 

بەڵام لە هەمانکاتدا خۆیان بەو کەسانە بەراورد دەکەن، ئەمەش دەرئەنجامەکەی دەبێتەهۆی زیادبوونی پەستانی دەروونیی و ڕازینەبوون بە جوانی خۆیان.

838 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر