Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی به‌غدای‌ پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ گرته‌وه‌


په‌یام 

دوای‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ تری‌ عێراق له‌وانه‌ به‌سره‌، خۆپیشاندانی‌ هاوڵاتیان بۆ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ستیپێكرد.

له‌وباره‌وه‌ پۆلیسی‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاند:" خۆپیشاندانه‌كان جگه‌ له‌ به‌غدا شه‌ش پارێزگای‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ پۆلیسی‌ عێراقی‌ ئاشكرایكرد سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ ناحیه‌ی‌ ئیمام سادقی‌ باكوری‌ به‌سره‌ بۆ ڕۆژی‌ حه‌وته‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامن له‌ مانگرتن و گه‌مارۆدانی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نه‌وت. 

لایخۆیشیه‌وه‌ عه‌لی‌ مه‌نسوری‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ڕێكخه‌ری‌ مانگرتنه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: مانگرتووه‌كان سه‌رجه‌م ڕێگاكانی‌ گه‌یشتن به‌كۆمپانیان نه‌وتیه‌كانیان داخستووه‌، وتیشی‌ تاجێبه‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.

خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق ماوه‌ی‌ مانگێكه‌ له‌پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشور درێژه‌ی‌ هه‌یه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌توندی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ڕێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ داوایان له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق كرد به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن.

500 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر