Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چوار ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی‌ هێزه‌ كوردیه‌كان و داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت


په‌یام 

چوار ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی‌ هێزه‌ كوردیه‌كان له‌ قه‌زای شه‌نگال و داگیركردن و جینۆسایدی به‌ كۆمه‌ڵی دانیشتوانی‌ قه‌زاكه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌وتنی‌ شه‌نگال سزا نه‌دراون.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3ی ئابی 2014 ڕێكخراوی داعش توانی به‌ كه‌متر له‌ 400 چه‌كدارده‌ست بگرێت به‌سه‌ر قه‌زاكه‌ له‌ كاتێكدا هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایشی پارتی له‌ ناوچه‌كدا به‌ بێ هیچ به‌رگرییه‌ك كه‌ نزیكی 18 هه‌زار چه‌كدار ده‌بوون هه‌ڵهاتن و پاریزگاریان له‌ خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی نه‌كرد. 

له‌دوای‌ داگیركردنی‌ شه‌نگال، بریاردا ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌ و به‌رپرسانی‌ حزبی‌‌ و حكومه‌تی‌ قه‌زاكه‌، رووبه‌ڕووی‌ لێپرسینه‌وه‌ ببنه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ و  سه‌رباری‌ چه‌ندینجار به‌ڵێنی‌ سزادانی‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌وتنی‌ شه‌نگال، به‌ڵام ئه‌و دۆسیه‌یه‌ هیچ ده‌رئه‌نجامێكی‌ نه‌بووه‌ و كه‌س سزا نه‌دراوه‌.


1421 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر