Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه‌ هانی خه‌ڵكی عێراقی ده‌دات بۆ خۆپیشاندان


په‌یام 

مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه‌ هانی خه‌ڵكی عێراقی ده‌دات بۆ خۆپیشاندان و، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ماف وه‌رده‌گیردرێت، نه‌ك ده‌درێت. 

ئه‌حمه‌د سافی،  نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌ی عێراق له‌ نه‌جه‌ف، له‌ وتاری هه‌ینیدا ڕایگه‌یاندا،  پێویسته‌ خه‌ڵكی مافخوراو  گوزارشت له‌ توڕه‌یی خۆیان بكه‌ن، چونكه‌ به‌شێك له‌ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كان، خۆی له‌ توڕه‌بوون له‌وانه‌ی ئه‌و مافانه‌یان زه‌وتكردووه‌، ده‌بینێته‌وه‌.

وتیشی: به‌وپێیه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق چه‌ندین كێشه‌ی دارایی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كه‌ڵه‌كه‌بوو هه‌یه‌،  بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام ئه‌و توڕه‌ییه‌ ده‌بێت كۆنترۆڵكرا بێت و داواكارییه‌كانیشی  ڕوونبێت. 

هه‌روه‌ها توڕه‌بوون بابه‌تێكی گرنگه‌ بۆ مرۆڤ بۆ گوزارشتكردن له‌ داواكارییه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ خاوه‌ن مافه‌كان داوای مافی خۆیان بكه‌ن، چونكه‌ ماف وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌، نه‌ك ده‌درێت.

497 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر