Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: كۆریای باكور به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رانه‌گرتووه‌


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، كۆریای باكوور به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی رانه‌گرتووه‌.

له‌ ڕاپورتێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شاره‌زای سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێری كۆریای باكوور ئاماده‌كراوه‌، ده‌ڵێت: تا ئێستا كۆریای باكوور به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی رانه‌گرتووه‌. 

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، ئیداره‌ی پیۆنگیانگ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی موشه‌كی رانه‌گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگای زیادكردنی زیاتری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌ڵوز له‌ كه‌شتییه‌كه‌وه‌ بۆ كه‌شتیه‌كی دیكه‌ به‌رده‌وامیداوه‌ به‌ پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون.

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌رچه‌نده‌  هه‌موو ولاَتان داوا له‌ كۆریای باكوور ده‌كه‌ن كۆتایی به‌و پێشێلكاریانه‌ بهێنێت، به‌لاَم به‌رپرسانی كۆریای باكوری له‌پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وامن.
 ساڵی رابردوو، به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌ك سزای  ئابووری به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پاند.


331 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2018

بابەتی زیاتر