Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگایه‌كی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فرۆشتنی‌ سه‌دان پارچه‌ ئاسه‌وار، ده‌كات

په‌یام

دادگای‌ ڕه‌سافه‌ی‌ به‌غدا دانپێدانانی‌ سێ‌ تۆمه‌تباری‌ ئاشكراكرد، كه‌ 800 پارچه‌ ئاسه‌واریان بردووه‌و به‌نیازبوون ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقی‌ بكه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدوستار بریقدار وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ریی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و سێ‌ كه‌سه‌ ویستوویانه‌ بازرگانی‌ به‌و پارچه‌ ئاسه‌وارانه‌وه‌ بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌یان بكه‌ن، وتیشی‌ "ڕێكاره‌ یاساییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و سێ‌ كه‌سه‌ كۆتایی پێهاتووه‌".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی‌ ئاسه‌واری‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاند، زۆربه‌ی پارچه‌ ئاسه‌واره‌كان له‌ناوه‌ڕاست و باكوری‌ عێراق دزراون و به‌چه‌ند كه‌سێك فرۆشراون به‌ئامانجی‌ ڕه‌وانه‌ كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

دزین و به‌تاڵانبردنی‌ ئاسه‌واری‌ عێراق له‌ساڵی‌ 2003وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه‌، دوای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڕێكخراوی‌ داعش هه‌ردوو شاری‌ مێژوویی نه‌مرودو حه‌زر له‌پارێزگای‌ موسڵ و مۆزه‌خانه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ وێرانكران و ئاسه‌واره‌كانی‌ به‌تاڵانبران.

485 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2018

بابەتی زیاتر