Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌وروپی پێنج فڕۆكه‌ی نوێ ڕاده‌ستی‌ ئێران ده‌كات

په‌یام

كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌وروپی سبه‌ینێ‌ پێنج فرۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری نوێ راده‌ستی‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن. 

كۆمپانیای ئارتی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری فرۆكه‌ی فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی كه‌ دوای رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی گرێبه‌ستی‌ فرۆشتنی‌ 20 فرۆكه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردوه‌ رایگه‌یاند سبه‌ی پێنج فرۆكه‌ی‌ دیكه‌ راده‌ستی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.
هاوكات وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: سبه‌ی كۆمپانیای ئارت پێنج فرۆكه‌ی دیكه‌ راده‌ستی‌ هێڵی ئاسمانی‌ ئێران ده‌كات.

دوای واژوكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌نێوان حكوومه‌تی تاران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئێران گرێبه‌ستی كڕینی 20 فڕۆكه‌ی جۆری( 72_600 ) له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئارت واژوكرد و تا ئه‌مڕۆ هه‌شت له‌و فڕۆكانه‌ی راده‌ستكراوه‌.
له‌دوای جێبه‌جیكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ كانوونی دووه‌می 2016ه‌وه‌، حكومه‌تی ئه‌مریكا رێگه‌ی دا فڕۆكه‌ به‌ ئێران بفرۆشرێت كه‌ له‌ ساڵی 1979وه‌ له‌ژێر گه‌مارۆدایه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیاكانی بۆینگی ئه‌مریكی و ئه‌یربه‌سی هاوبه‌شی ئه‌ورووپایی، به‌بڕی 40 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان له‌گه‌ڵ ئێران واژوكرد و له‌ ئێستاشدا ئه‌مریكا ئاماده‌ نیه‌ دان به‌و گرێبه‌ستانه‌دا بنێت.

703 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2018

بابەتی زیاتر