Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان له‌ به‌غدا كۆتاییهات

په‌یام

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆتایی هاتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی و وردبینی سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدای راگه‌یاند و سندوقی پارێزگاكانی‌ هه‌رێمیش جارێكی‌ دیكه‌ ئه‌ژمارده‌كرێنه‌وه‌.


وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌و بنكه‌ و وێستگانه‌ی كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ له‌ نوسینگه‌ی كه‌رخی ناوچه‌ی به‌غدا، كۆتاییهاتوه‌.
دادوه‌ر له‌یس حه‌مزه‌ رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی دادوه‌رانی جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی پێشوو، سبه‌ینێ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگی ئه‌و وێستگه‌ و بنكانه‌ی پێشوتر ئه‌نجامه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستادا براونه‌ته‌ هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ وردبینی كردن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ دوباره‌ وردبینی و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی بۆ ئه‌و سندوقانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباره‌وه‌ براونه‌ته‌ به‌غدا.

488 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2018

بابەتی زیاتر