Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. ڕێكخراوێك له‌سه‌ر خۆسوتاندنی‌ كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی چوارقوڕنه‌ دێته‌ده‌نگ

په‌یام

پاشئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامێك له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه گڕی له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، ڕێكخراوێكی بواری كه‌مئه‌ندامان حكومه‌ت به‌هۆكاری روودانی ئه‌و رووداوه‌ تۆمه‌تبارده‌كات.

سالار ئه‌و هاوڵاتیه‌ كه‌مئه‌ندامه‌ی كه‌ یه‌كی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌بازاڕی‌ چوارقوڕنه‌ی‌ سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی‌ ڕانیه‌ گڕی‌ له‌جه‌سته‌ی‌ خۆی به‌رداو به‌وهۆیه‌وه‌ له‌سه‌دا 30 جه‌سته‌ی‌ سوتا، ئێستا له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكدایه‌.

ڕێكخراوی‌ كوردۆز بۆ كه‌مئه‌ندامان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "سالار خاوه‌نی‌ 3 منداڵه‌و له‌ناو بازاڕی‌ چوارقوڕنه‌ كاری‌ ده‌ستگێڕی‌ كردووه‌، به‌ڵام دواتر شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ لێ‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و ناهێڵدرێت كه‌لوپه‌له‌كانی‌ له‌وێدا بفرۆشرێت".
ئه‌و كاره‌ هیچ ڕێگه‌یه‌ك بۆ سه‌ردار ناهێڵێته‌وه‌و وتویه‌تی‌ سه‌ره‌ڕای‌ لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ و پشكنینه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان هێشتا حكومه‌ت ده‌ستی‌ لێیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌و ناهێڵت كاسبیش بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ سه‌ردار بڕیاریداوه‌ خۆی بسوتێنێت".

ڕێكخرواكه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ به‌رامبه‌ر سالار كراوه‌، دوپاتیشیده‌كاته‌وه‌ سالارو خانه‌واده‌كه‌ی‌ دۆخی‌ داراییان باش نیه‌و حكومه‌ت له‌جێگه‌ی‌ هاوكاری‌ كردنی‌ ڕێگریشی‌ لێكردووه‌.

456 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2018

بابەتی زیاتر