Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆكی ڤەنزوێلا له‌ هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو

په‌یام

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، نیكۆلاس مادرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێللا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانه‌وە هەوڵی كوشتنی درا، بەڵام زوو درك بە پیلانەكە كراو ناوبراو رزگاری بوو.

ئاژانسەكە راشیگه‌یاندووه‌: سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن پاسەوانەكانییەوە رزگاركراوەو رێگرییان لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە كردووەو له‌ ئاكامیشدا چەند پاسەوانێك برینداربوون.

نیكۆلاس مادرۆ دوای رووداوەكە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە: "فڕۆكەیه‌كی بێفڕۆكەوان له‌ جۆری (درەون) لە شوێنی وتار خوێندنەوەكە نزیك بووەوە، منیش هەستمكرد كە كێشەیەك هەیە و پاسەوانەكانم ئاگاداركردەوە".
مادرۆ راشیگه‌یاند: چەند گومانلێكراوێك دەست بەسەركراون و لێكۆڵێنەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

سەرۆكی ڤەنزوێلا لە لێدوانەكەیدا كۆلۆمبیا و چەند كەسێكی نەناسراوی سه‌ر به‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای تۆمەتباركرد.

747 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر