Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قایمقام: ئاگره‌كه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی نوێبوونه‌وه‌یه‌وه‌، كۆنترۆڵكردنه‌كه‌ی زۆری خایاند

په‌یام

ئاگرێك له‌ بازاڕی سێبیرانی ناو  قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و، دوای زیاترله‌ 12 سه‌عات توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت، قایمقامی هه‌ولێریش ده‌ڵێت "به‌هۆی نوێبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌ كاتی كۆنترۆڵكردنی زۆری خایاند".


نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا: رایگه‌یاند: تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا توانییان رێگریی له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ كاره‌یان نه‌كردایه‌ بازاڕه‌كه‌ له‌ هه‌زاران دووكان پێكهاتووه‌و هه‌ر هه‌موویان ده‌سووتان، به‌ڵام ئێستا ئاگره‌كه‌ ته‌نیا له‌ بازاڕی سێبیران به‌رده‌وام بووه‌.

وتیشی "به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووكانه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆر جلوبه‌رگیان تێدا هه‌ڵگیرابوو له‌به‌رئه‌وه‌ زوو زوو ئاگره‌كه‌ نوێده‌بووه‌وه‌و هه‌ڵده‌گیرسایه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ كۆنترۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌ ته‌واوی زۆری خایاند".

شه‌وی ڕابردوو ئاگرێك له‌ بازاڕی سێبیرانی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و دوای زیاترله‌ 12 سه‌عات تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانییان ئاگره‌كه‌ به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵبكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگره‌كه‌ له‌ نزیك سه‌عات 10 ی شه‌وی رابردوو كه‌وته‌وه‌و تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، كه‌مێك دوای كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ش، هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی و سه‌رجه‌م خاوه‌ن دوكانه‌كانی ناو بازاره‌كه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌و به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ نزیكه‌كانییان رزگاركردو به‌شێكی زۆریش له‌ كه‌لوپه‌له‌كان سووتان.

تائێستا به‌ وردی زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ نازانرێت، به‌ڵام نزیكه‌ی 20 دووكان  سوتاون و، له‌كاتی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش، یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی برینداربوو.

بازاڕی سێبیران، دەکەوێتە ناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر و بازاڕێکی گشتییە و دوکانی جلو بەرگ و جوانکاری ئافرەتانی تێدایە و نزیکەی 300 دوکان دەبێت و لە سێ نهۆم پێک دێت.

1721 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر