Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ناتۆ كوژران‌و برینداربوون

په‌یام

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی په‌یمانی ئه‌تله‌سی باكوور (ناتۆ)ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌ ئامانج، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ناتۆ كوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی ئه‌سۆشێتید پرێس له‌ زاری به‌رپرسانی‌ سوپای ئه‌مریكاوه‌ گواستیه‌وه‌ وێڕای كوژرانی ئه‌و سێ سه‌ربازه‌، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و دوو سه‌ربازی ئه‌فغانی له‌ هێرشه‌كه‌دا بریندار بوون.

به‌ پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ خۆكوژییه‌ راگه‌یاندوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌حیده‌ شاهكار وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی باروان، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ نزیك شاری تشاراكا ناوه‌ندی ویلایه‌تی باروان ئه‌نجامدراوه‌.

430 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر