Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در: هه‌رگیز به‌ حكومه‌تێكی دابه‌شكاری سیاسی‌و مه‌زهه‌بی ڕازی نابین

په‌یام

وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در نایه‌وێت ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن و هه‌رگیز به‌ حكومه‌تێكی دابه‌شكاریش ڕازی نابێت.

شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌یان و كوتله‌ی سائیرون هیچ نیازێكی نییه‌ بۆ بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان واز له‌ رێوشوێنه‌كانی پێشو بهێنن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و رێچكه‌یه‌كی نوێ بگرنه‌به‌ر.

به‌وته‌ی شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی، موقته‌دا سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تێكدا بكات كه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شكاری سیاسی و مه‌زهه‌بی بێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌ "هه‌ندێك لایه‌ن ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ بۆ رازی بوون به‌  ئه‌و 40 مه‌رجه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در پێشنیاری كردبوو".


488 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر