Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. دووه‌م زیاره‌تكاری‌ هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا

په‌یام

زیاره‌تكارێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری مه‌ككه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌ش دووه‌م زیاره‌تكاری كورده‌ كه‌ له‌ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵدا كۆچی دوایی ده‌كات.

حه‌سه‌ن فه‌هد كنانی، وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی نێرده‌ی حه‌جی عێراق له‌ مه‌ككه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوو زیاره‌تكاری عێراقی له‌ شاری مه‌ككه‌ كۆچی دواییان كردووه‌.

وتیشی "زیاره‌تكاره‌كان یه‌كیكیان دانیشتووی پارێزگای كه‌ربه‌لایه‌و ناوی عه‌زیز كه‌ریم ئیبراهیم ته‌مه‌ن (71)ساڵه‌، ئه‌وی دیكه‌شیان كورده‌و دانیشتووی شاری كه‌ركوكه‌و ناوی ئه‌مه‌ل ئیبراهیم محه‌مه‌د (58) ساڵه‌ كه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وته‌بێژی فه‌رمی نێرده‌ی حه‌جی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌سوكاری زیاره‌تكاره‌ كۆچكردوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا داوایان كردووه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ نیشتیمان به‌خاك پسپێردرێت، به‌ڵام كه‌سوكاری زیاره‌تكاره‌كه‌ی‌ كه‌ركوك داوایان كردوه‌ له‌ گۆڕستانی سعودیه‌ به‌خاك بسپێردرێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ (31)ی مانگی رابردوو یه‌كه‌م زیاره‌تكاری كوردی دانیشتوی قه‌زای كه‌لار كه‌ بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌شتی وڵاتی سعودیه‌ی كردبوو له‌ شاری مه‌دینه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

1867 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر