Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یاسایه‌كی په‌رله‌مانی ئیسرائیل خۆپیشاندانی‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ لێكه‌وته‌وه

په‌یام

ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ له‌ په‌رله‌مانی ئیسرائیل كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر جووله‌كه‌بوونی‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌ و زمانی عه‌ره‌بیش ده‌كاته‌ زمانێكی لاوه‌كی، ناڕه‌زایی و توڕه‌بوونی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دوای خۆیداهێنا.

ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ درووزه‌كانی ئیسرائیل و پاڵپشتیكاره‌كانیان، له‌ ناوه‌ندی شاری ته‌لئه‌ڤیڤ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زایی ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر یاسایه‌كی نوێی ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیله‌ كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی جوویی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌ و زمانی عه‌ره‌بیش له‌ زمانێكی فه‌رمییه‌وه‌ ده‌كاته‌ زمانێكی تایبه‌ت. 

درووزه‌كان به‌ زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ ده‌كه‌ن، و عه‌ره‌به‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش نزیكه‌ی له‌ سه‌دا 20ی دانیشتووانی ئیسرائیل پێكده‌هێنن و پێگه‌یان له‌نێو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا هه‌یه‌و به‌شێك له‌ مافه‌كانیان بۆ دابینكراوه‌.

درووزه‌كانی ئیسرائیل نزیكه‌ی 130 هه‌زار كه‌سن و زۆربه‌یان له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ژین و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه‌ به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌ستیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ كردووه‌ تاوه‌كو رازییان بكه‌ن كۆتایی به‌ ناره‌زاییه‌كانیان بكه‌ن.


456 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر