Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سزای‌ نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت


په‌یام

ئه‌مریكا سزای‌ نوێی‌ ئابووری‌ به‌سه‌ر كۆماری‌ ئێراندا ده‌سه‌پێنێت و به‌ بروای‌ چاودێران سزا نوێیه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا به‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌های‌ تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار داده‌به‌زێنێت.

بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا یەکەم پاکەیجی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە سبەینی سێشەممە سەعات (12:01) خولەک بەکاتی رۆژهەڵاتی ئەمەریکا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرجەم سزاکانی پێش رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بەسەر حکومەتی ئەو وڵاتەدا جێبەجێ دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاندوە لە سبەینێوە ئێران ناتوانێت دۆلار بکڕێت و مامەڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بەو دراوە بکات.

سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بوارەکانی (نەوت، فەرش، فڕۆکە، ئۆتۆمبێل و مامەڵەی نێودەوڵەتی دراو)ی ئێران دەگرێتەوە و بە جۆرێک تا ئێستا بەهای تمەن لە ئاستی دۆلاردا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەهای هەر دۆلارێک لە ئێران گەیشتوەتە (12) هەزار تمەن.

1531 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2018

بابەتی زیاتر