Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: دووباره‌ سزاكانی رابردوو، به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنینه‌وه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر ئێران كه‌ به‌ هۆی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردرابوون، دووباره‌ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌یانسه‌پێننه‌وه‌.

له‌ میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئاسیا، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "كۆشكی سپی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یانسه‌پێنێت".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و سزایانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌ ڕایان گرتبوو، دووباره‌ ده‌یانسه‌پێننه‌وه‌".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو "هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕوونه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ تاران سه‌ره‌تا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ له‌ سیاسه‌تیدا بكات".
پێشتر میدیاكانی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایان كردبوو قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ سزا نوێیه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ڕێگری‌ له‌ بازرگانی به‌ دۆلاری ئه‌مریكی‌ و، لاوازكردنی‌ بازرگانیی نه‌وتی ئێران و، هه‌روه‌ها سنوورداركردنی‌ بازرگانیی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ده‌گرێته‌وه‌.

هاوكات وڵاتانی سێهه‌م ده‌خرێنه‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌مارۆ ئابوورییه‌كه‌. كه‌ پێشتر ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو: سزاكانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند نابن به‌ بڕیاری سزاكه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران.

932 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2018

بابەتی زیاتر