Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیتاڵیا.. رووداوێكی هاتوچۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای ئۆتۆبان له‌ شاری بۆلۆنای باكووری ئیتاڵیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویدا.

پۆلیسی بۆڵۆنا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ "به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ كه‌ له‌ نێوان بارهه‌ڵگرێكی پڕ له‌ سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئوتومبێلی دیكه‌دا روویداوه‌" سه‌رئه‌نجام  ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو ئاگركه‌وته‌وه‌". 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كاری پێویستكراوه‌ بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتبوونه‌ ژێر ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: له‌ نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌دا پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل هه‌بووه‌و له‌ ئاكامی رووداوی هاتوچۆكه‌دا ئوتومبێله‌كانی ناو پێشانگاكه‌ گڕیان گرتووه‌، له‌ئاكامدا ته‌قینه‌وه‌كه‌ روویداوه‌، گومانیش ده‌كرێت زیانی‌ گیانی‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا هه‌بێت. 

492 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2018

بابەتی زیاتر