Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر دۆخی‌ مه‌ترسیداری‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

په‌یام

نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسیی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات.

نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یۆنامی) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ باس له‌ بارودۆخی‌ عێراق و مه‌ترسییه‌كانی‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ده‌كات.
نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكردووه‌ "ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ بارودۆخی ناوخۆیی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامده‌دات".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "یان كۆبیچ، نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجووومه‌نی‌ ئاسایشدا، بۆ به‌رچاوڕوونی‌ ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان و دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ده‌خاته‌ڕوو".

نیگه‌رانییه‌كان له‌ كاتێكدان ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگه‌ هاووڵاتیانی‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عێراق دژی‌ نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان، به‌هۆی‌ توندووتیژییه‌كانیشه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژراون و بریندار بوون. نوێنه‌ری‌ مه‌رجه‌عیه‌تی‌ باڵای‌ شیعه‌كانیش له‌ عێراق داوای‌ له‌ هاووڵاتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانیان به‌رده‌وام بن.

536 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2018

بابەتی زیاتر