Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ره‌وتی سه‌در: ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ئێمه‌ ده‌بێت


په‌یام

ره‌وتی سه‌در ئاشكرایده‌كات له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن و ده‌وڵه‌تی یاساش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه‌ ده‌بێت.

حاكم زاملی، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا هاوپه‌یمانی سائیرون پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نێت

به‌ وته‌ی‌ حاكم زاملی به‌و پێیه‌ی كه‌هاوپه‌یمانی سائیرون زۆرترین ژماره‌ی كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌ چانسێكی زیاتری هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ پێكبهێنن 


419 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2018

بابەتی زیاتر