Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا یه‌كه‌م پاكێجی سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند



قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌پاندنی‌ سزا نوێیه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه‌وته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ فرۆشتنی‌ دۆلار و ئاڵتوون و كانزا گرانبه‌هاكان و فڕۆكه‌ و پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێل به‌ ئێران و، كڕینی‌ دراو و كاڵا و مادده‌ خۆراكییه‌ گرانبه‌ها ئێرانییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا نیگه‌رانه‌ له‌ سه‌پاندنی‌ سزاكان و پشتگیریی‌ بۆ ئێران دووپاتكرده‌وه‌، حه‌سه‌ن ڕۆحانیش ده‌ڵێت: مه‌رجی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌...

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: قورسترین سزایان به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌. هه‌ڕه‌شه‌ له‌و كه‌سانه‌یش ده‌كات كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران، له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "سزاكانی‌ سه‌ر ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ كه‌وتنه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و، ئه‌وه‌ش توندترین سزایه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌".
سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ سزای‌ سه‌ختتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنن".
تره‌مپ هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ وڵاتان و كۆمپانیاكانیان و ڕایگه‌یاندووه‌ "هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، چیتر ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ بكات".
دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یشی‌ كردووه‌ كه‌ "ئه‌و به‌دوای‌ ئاشتیی‌ جیهانییه‌وه‌یه‌ و، پاشه‌كشه‌ له‌و خواسته‌ی‌ ناكات".
پاش سه‌پاندنی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا، ئه‌مریكا به‌نیازه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ یازده‌دا قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێ‌ كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت و غاز و كه‌شتیوانیی‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج.

701 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2018

بابەتی زیاتر