Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌كارهێنانی ئامێری كۆسه‌ره‌ بۆ نه‌شته‌گه‌رییه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر؛ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێری‌ كۆسه‌ره‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا كاردانه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ته‌ندروستیی‌ هه‌ولێریش ڕایگه‌یاند: بڕیار دراوه‌ به‌ سزادانی‌ توندی‌ ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت پزیشك و كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئامێری‌ كۆسه‌ره‌ بۆ بڕینی‌ شیشێك به‌كار ده‌هێنن كه‌ به‌ جه‌سته‌ی‌ كه‌سێكدا چه‌قیوه‌. ئه‌و ڕووداوه‌ و مامه‌ڵه‌ی‌ كارمه‌نده‌كان كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ ته‌ندروستیی‌ هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات ڕووی‌ داوه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌دواداچوونی‌ وردیان بۆ كردووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ته‌ندروستیی‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "كه‌سێك به‌هۆی‌ برینداربوونی‌ به‌ ئاسنێكی‌ درێژ كه‌ نزیكه‌ی‌ نیو مه‌تر له‌ ده‌رچه‌ی‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ بۆ ناو ڕان و سمتی‌ گیری‌ خواردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئامێری‌ كۆسه‌ره‌ بۆ بڕینی‌ ئاسنه‌كه‌ و ڕزگاربوونی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ركارهێنراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ته‌ندروستیی‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئامانج له‌و كاره‌ چاره‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می‌ به‌دی‌ ده‌كرێت له‌ پرایڤێسی‌ و تایبه‌تمه‌ندی‌ نه‌خۆش و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، بۆیه‌ بڕیاریان داوه‌ به‌ سزادانی‌ توندی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌مته‌رخه‌مبوون، به‌ سزای‌ دوورخستنه‌وه‌ له‌ كار و گواستنه‌وه‌ و سزای‌ كارگێڕی‌ و گرتنه‌به‌ری‌ ڕێكاری‌ یاسایی‌.

1785 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2018

بابەتی زیاتر