Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵوێستی‌ هه‌رێم‌و عێراق له‌سه‌ر سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر ئێراندا


په‌یام
سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌رباره‌ی سزا و گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: پابه‌ندبوونیان به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی سه‌خت ده‌بێت. 

فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی حوڕڕه‌ وتی: به‌هۆی دۆخی عێراق و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، پابه‌ندبوونیان به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی سه‌خت ده‌بێت و پێویسته‌ عێراق له‌م ناكۆكیانه‌ی ئێستای نێوان واشنتۆن و تاران بێلایه‌ن بێت.

هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌ وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوساندا ڕایگه‌یاند: وه‌ك عێراق به‌توندی دژی سزای نێوده‌وڵه‌تین، له‌به‌رئه‌وه‌ی  عێراق ئه‌زموونی هه‌یه‌ له‌ سه‌پاندنی سزا و گه‌مارۆو ماندوێتی ئێستای گه‌ل و وڵاتی عێراق به‌رهه‌می سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ریه‌تی له‌ ڕابردوودا.

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقدا پابه‌ندی سزاكان ده‌بن و وتی: په‌یوه‌ندییان نابێت به‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقدا پابه‌ند ده‌بن پێیه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی  ناكرێت عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ئابووریی جیهاندابێت.

ئێران و عێراق نۆ ده‌روازه‌ی سنووریی له‌نێوانیاندایه‌, عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و پێداویستیی ته‌ندروستی و كاره‌با و سووته‌مه‌نی له‌ئێرانی دراوسێیه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات.

هاوكات سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش رایگه‌یاند, له‌ چوارچێوه‌یه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سزا نوێیه‌كانی‌ سه‌ر ئێراندا ده‌كه‌ین.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێراندا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا رێگه‌ نه‌دات ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ تاراندا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌مریكادا كار بكه‌ن.

گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه‌ هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی عیراقن تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاره‌كانی عه‌بادی ده‌خاته‌ بارودۆخێكی قورسه‌وه‌.

1449 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر