Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا 23ی ئاب ده‌ست به‌ به‌شی دووه‌می بڕیاری باجی گومرك ده‌كات به‌سه‌ر چیندا

په‌یام


حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌شی دووه‌می ئه‌و بڕیاری باجی گومركه‌ی به‌بڕی 50 ملیار دۆلار به‌سه‌ر به‌رهه‌می دروستكراوی چیندا سه‌پاندوویه‌تی كه‌ خۆی له‌ 16 ملیار دۆلاردا ده‌بینێته‌وه‌ له‌ 23ی ئابدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

ورده‌كاری به‌شی دووه‌می بریاری باجی گومركه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ کە به‌هۆی "دزی له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا و بڕیاره‌ بازرگانییه‌ نادادپه‌روه‌رییه‌كان"ەوە ده‌ریكردووه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ ته‌كنه‌لۆجیه‌كانی دروستكراوی چین یه‌كلابووه‌وه‌.

نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، لیستی دووه‌می به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 23ی ئابه‌وه‌ له‌سه‌دا 25 باجیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت به‌ بڕی 16 ملیار دۆلار. له‌و لیسته‌دا 279 مادده‌ی وه‌ك رۆنی بزوێنه‌ر، ئه‌سیلین و كلوريد ڤينيل دانراوه‌.  

له‌ یه‌كه‌م به‌شی بریاری باجی گومرك كه‌ 7ی ته‌مووز چووه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و كه‌رته‌كانی به‌رگری، ئاسمانیی و به‌رهه‌مهێنانی كرده‌ ئامانج، 818 به‌رهه‌می گرته‌وه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی 34 ملیار دۆلار بوو.



401 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر