Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. یه‌كه‌م ژنى موسڵمان ده‌چێته‌ كۆنگرێسه‌وه‌


په‌یام 

راشیده‌ تلایب، یه‌كه‌م ژنه‌ كاندیدی موسڵمان كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌ به‌راییه‌كانی ویلایه‌تی میشیگانی پارتی دیموكراته‌كان كرد، ده‌چێته‌ كۆنگرێسه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه‌ئیندپێندت، راشیدە تلایبی به‌ ره‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینی له‌ میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ده‌رگا به‌ ده‌رگا گه‌ڕاوه‌ و زیاد له‌ یەک ملیۆن دۆلار هاوكاری كۆكردووه‌ته‌وه‌. 

تلایبی له‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی به‌راییدا له‌گه‌ڵ كاندیدانی دیكه‌ی دیموكراته‌كاندا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیترۆیت، بریندا جۆنس و سه‌رۆك شاره‌وانی وێستلاند، بیل ویڵد-یان له‌نێودابوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوە.

راشیدە تلایب له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ به‌راییه‌كاندا له‌سه‌دا 33.6ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاندیدی كۆمارییه‌كان نه‌یتوانی له‌ كێبڕكێی 13ـه‌مین ناوچه‌دا ده‌ربچێت، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژنه‌ كاندیدی موسڵمان كه‌ به‌بێ ركابه‌ر ده‌چێته‌ هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ ماوه‌ كه‌ له‌ 6ـی تشرینی دووه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌ندامی 13ـه‌مین ناوچه‌ی میشیگان له‌ كۆنگرێس، جۆن كۆنێرز جه‌ی ئاڕ به‌ هۆی تۆمه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ساڵی 1965ه‌وه‌ تا ئیستا له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌بوو.

730 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر