Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مووسڵ.. به‌رپرسی دیوانی زه‌كاتی داعش ده‌ستگیركرا


په‌یام 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی بەرپرسی دیوانی زەکاتی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا، سەعد مەعەن، وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆى عێراق ئاماژەی بەوەداوه‌ پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزی دووی وەڵامدانەوەی خێرا سەربە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، توانیویانه‌ بەرپرسی "دیوانی زەکات"ی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەیەکی بەشی راستی مووسڵ دەستگیربكه‌ن.

ھەرچەندە راگەیەندراوەکە ناوی گەورە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام سەعد مەعەن رایگەیاند، گەورە تیرۆریستییەکە لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا کە ھێزی دووی وەڵامدانەوەی خێرا لە ناوچەی دۆر ئەسوکەر بەشی راستی شاری مووسڵ ئەنجامیاندابوو، دەستگیرکراوە.

لای خۆیەوە ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، عەقید ئەحمەد جبوری ئەوەی پشتڕاستکردەوە لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەشی راستی مووسڵ ئەنجامیاندا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.

ئەحمەد جبوری باسی لەوەشکردووه‌ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە بەشی راستی مووسڵ و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لەو بەشەی شارەکە دەستپێکردووە. 

443 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر