Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

برادۆست.. شوانێك به‌ ڕووداوی مین گیانی لەدەست دا


په‌یام 

 

هاوڵاتیەکی شوانکار لە کاتی لەوەراندنی مەڕوو ماڵات لە کوێستانەکانی برادۆست بەرمین دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات

زێبار خالد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی کاروباری مینی هەولێر بە پەیامی ڕاگەیاند:"هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی عارف سعید مام سار ته‌مه‌ن 22 ساڵ پیشه‌ی شوانكار له‌ كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ی له‌ كوێستانه‌كانی هۆرنێ له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان دووچاری رووداوی مین ده‌بێته‌وه‌و ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ ده‌ستدا."

ناوبراو خێزانداره‌و له‌ ده‌شتی هه‌ریر داده‌نیشن ساڵانه‌ بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاتیان ڕوو له‌ كوێستانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن دیاره‌ به‌هۆی بوونی مین و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی جه‌نگی له‌و ناوچانه‌ ساڵانه‌ هاووڵاتیان دووچاری رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه‌ قوربانی. " 

ناوچە کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست بەهۆی شەری چەند ساڵەی نێوان عراق و ئێران لەلایەن ڕژێمی بەعسی عراق مین ڕێژکراو تاوەکو ئێستاش مین و پاشماوەی جەنگی لەوناوچەیە هەرەشەن بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.

هاوكات ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی عێراق ئێراندا تێده‌په‌ڕێت و تاوه‌كو ئیستاش پاشماوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ و مینه‌ چێنراوه‌كان به‌رده‌وامن له‌ به‌قوربانیكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێم و حكومه‌تیش نه‌یتوانیوه‌ هه‌نگاوی جددی بنێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی مینه‌ چێنراوه‌كان. 

545 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر