Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فوئاد مه‌عسوم: پابه‌ندبوونمان به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی سه‌خت ده‌بێت


په‌یام 

سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌رباره‌ی سزا و گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: پابه‌ندبوونیان به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی سه‌خت ده‌بێت. 

فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی حوڕڕه‌ وتی: به‌هۆی دۆخی عێراق و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، پابه‌ندبوونیان به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی سه‌خت ده‌بێت و پێویسته‌ عێراق له‌م ناكۆكیانه‌ی ئێستای نێوان واشنتۆن و تاران بێلایه‌ن بێت.

هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌ وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوساندا ڕایگه‌یاند: وه‌ك عێراق به‌توندی دژی سزای نێوده‌وڵه‌تین، له‌به‌رئه‌وه‌ی  عێراق ئه‌زموونی هه‌یه‌ له‌ سه‌پاندنی سزا و گه‌مارۆو ماندوێتی ئێستای گه‌ل و وڵاتی عێراق به‌رهه‌می سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ریه‌تی له‌ ڕابردوودا.‌

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقدا پابه‌ندی سزاكان ده‌بن و وتی: په‌یوه‌ندییان نابێت به‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقدا پابه‌ند ده‌بن پێیه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی  ناكرێت عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ئابووریی جیهاندابێت.

ئێران و عێراق نۆ ده‌روازه‌ی سنووریی له‌نێوانیاندایه‌, عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و پێداویستیی ته‌ندروستی و كاره‌با و سووته‌مه‌نی له‌ئێرانی دراوسێیه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات.

395 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر