Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بکوژی بەڕێوەبەرەکەی کارەبای ئاشتی دەستگیر کرا


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له‌ رووداوێكی ئۆتۆمبێلدا بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای ئاشتی ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر نوسیویه‌تی: دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ۲۰۱۸/۷/۲۷ لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر ـ کۆیە  عاصی یونس حامد كه‌ بەڕێوەبەری کارەبای ناحیەی ئاشتی بوو له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێڵێکی جۆری پیك ئب دێر پێکدادان ڕوو دەدات ولەئەنجامدا ناوبراو گیان لەدەست دەدات و خێزانی و دوو مناڵیشی زامدار دەبن و تاوانباره‌كه‌یش راده‌كات.

ئه‌وه‌یشی وتووه‌: هەر بەم هۆیەوە بەڕێز ڕائید (شاخەوان سەعید)بەرپرسی بنکەی پولیسی کەسنەزان ڕاگەیاند تاوانباری سەرەکی ڕووداوەکە کەناوی (ت.ح.ت)ەو موالیدی ‌‌‌۱۹٦٥ ەو توانیمان دەسگیری بکەین و ڕادەستی دادگای بکەین. 

ئه‌وه‌یشی وتووه‌ بۆ تەواو کردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە کە بەپێ ی مادەی ۲٤ـی هاتوچۆ فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچوبوو.

4805 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر