Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی دۆسیه‌ی دوو وه‌زیری پێشووی حكومه‌تی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، دوو وه‌زیری پێشووی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه‌ و دووپاتیشیكرده‌وه‌، له‌ ڕۆژانی داهاتوودا لیستێكی دیكه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی ده‌كات.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ناوی دوو وه‌زیری پێشووی حكوومه‌ت دراوه‌ته‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌ و پیشه‌سازییه‌وه‌ هه‌یه‌، وێڕای ره‌وانه‌كردنی ناوی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ پرسی درووستكردنی قوتابخانه‌كان، عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: حكوومه‌ت له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت و لیستێكی دیكه‌شیان ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ به‌م نزیكانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسیله‌وه‌شكرد: ڕه‌وانه‌كردنی ناوی ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرسانه‌ بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، له‌چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا بووه‌ و په‌یوه‌ندییان به‌ گرێبه‌ستی قوتابخانه‌كانی ژماره‌یه‌ك پارێزگاوه‌‌ هه‌بووه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ باسم عه‌واد، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌ عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ریه‌كه‌ له‌, محه‌مه‌د ته‌میم, وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده‌ و محه‌مه‌د ده‌راجی، وه‌زیری نیشته‌جێكردن و ئه‌حمه‌د كه‌ربولی، وه‌زیری پێشوتری پیشه‌سازیی و (13) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كانی ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردوه‌.

ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دۆسیه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و گه‌وره‌ به‌رپرسی پێشوی حكومه‌تی عێراقی ره‌وانه‌ی  ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌كردووه‌ كه‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌.

369 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر