Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یان كوبیتش: دوو ملیۆن كه‌س له‌ عێراق بێ ئاون



ئێواره‌ی‌ دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ست. 

ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ ئاماده‌یی‌ یان كۆبیش نێرده‌ی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام دا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئه‌منیی‌ عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عێراق، یان كۆبیش ڕایگه‌یاند "هێشتا دۆخی‌ ئه‌منیی‌ عێراق ناجێگیره‌".
نێرده‌ی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "دوو ملیۆن كه‌س له‌ عێراق بێ‌ ئاون، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ داوای‌ له‌ توركیا و ئێران كرد سه‌رچاوه‌ی‌ ئاو بۆ هاووڵاتیانی‌ عێراق دابین بكه‌ن".
كۆبیش داوای‌ له‌ وڵاتان كرد هاوكاریی‌ به‌ په‌له‌ی‌ عێراق بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندی‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارنی‌ داعشه‌وه‌ دۆخی‌ ئه‌منیی‌ عێراق ناجێگیره‌ و، له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووریش خۆپیشاندانی‌ هاووڵاتیان بۆ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری و ئاو و كاره‌با درێژه‌یان هه‌یه‌.


311 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر