سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ رایگه‌یاند كه له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گرژی له نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه لێكه‌وتۆته‌وه داوای لێبوردنیان نه‌كردووه و پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆبوونه‌وه دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌وان پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه له‌و ره‌خنانه‌ی به هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌فته‌ی رابردوو له‌و وڵاته‌یان گرتبوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كریستیا فریلاند له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیهكهی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژی ئه‌نجامداوه.
جه‌ستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له پێناو بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به حكوومه‌تی سعوودیه كردووه و داوای لێبوردن یاخود پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و ره‌خنانه‌ی به هۆی ده‌ستبه‌سه‌كردنی چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌فته‌ی رابردوو له سعوودیه‌یان گرتبوو به‌شێك نه‌بووه له گفتوگۆكان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ گوتیشی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی کریستیا فریلاند گوتوویه‌تی و ئێمه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌نه‌دا هه‌موو كاتێك له گۆڕه‌پانی گشتیی و تایبه‌تدا به توندترین و راشكاوترین شێوه داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات. ئامانجی كه‌نه‌دا ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتی خراپی له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌بێت. سعوودیه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤیشه‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌ر كوێیه‌كی جیهان سه‌ختی هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین له تیشك خستنه‌سه‌ری".