Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وڵاتێكی دیكه‌ به‌ فه‌رمی فه‌له‌ستینـی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناساند

په‌یام

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ته‌یسیر جه‌رادات رایگه‌یاند كه‌ كۆلۆمبیا دانی ناوە به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا.

تەیسیر جه‌رادات ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكی پێشووی كۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس پێش ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی كردووه‌ و تیایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاریداوە بەفەرمی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بناسێنێت.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ته‌یسیر جه‌رادات باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ریاز مالیكی له‌گه‌ڵ خوان مانوێل سانتۆس كۆبوونه‌وته‌وه‌ و بڕیاری ناساندنه‌كه‌ به‌ خۆی گوتراوه‌.

 ته‌یسیر جه‌رادات ستایشی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆلۆمبیای كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجامی دیپلۆماسییه‌تی فه‌ڵه‌ستینه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، 139 ده‌وڵه‌ت به‌فه‌رمی دانیان ناوە به‌ فه‌ڵه‌ستیندا. 



3694 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر