Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌لـله‌كه‌ی زێدان رقی له‌ دڵی ماتیرازی دروست نه‌كردووه‌


په‌یام 

یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ماركۆ ماتیرازی كه‌ به‌و یاریزانه‌ی زینه‌دین زیدان له‌ یاری كۆتایی جامی جیهانی فیفا 2006ی ئه‌ڵمانیا كه‌له‌كه‌ی لێدا ناسراوه‌، به‌شانازیه‌وه‌ باسی له‌و راهێنه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ كرد.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كه‌مپی تۆپی پێ له‌ شاری زلاتیبۆری سربیا، ماتیرازی باسی له‌ جامی جیهانی فیفای 2018 و ئه‌و رووداوه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ زیدان تووشی بوو.

مارکۆ ماتیرازی كه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێدا "به‌و یاریزانه‌ی تۆپی پێ كه‌ زیدان كه‌له‌ی لێدا" ناسراوه‌ وتی: "دوای ئه‌و رووداوه‌ی روویدا بۆ یه‌كجار له‌گه‌ڵ زیدان رووبه‌ڕووی یه‌ك بووینه‌وه‌، وتیشی پیرۆزبایی لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و كارانه‌ی له‌ ریال مه‌درید ده‌یانكات. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كارێكی ئاسان نییه‌ سێجار له‌سه‌ر یه‌ك پاڵاوانیەتی لیگ ببه‌یته‌وه‌، زیدان زۆر باش رەوشەکە دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ یاریزاناندا یه‌كدڵی دروست ده‌كات. ته‌نها كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌كان ده‌توانن ئه‌وه‌ بكه‌ن، زیدان كه‌سێكی زۆر زیره‌كه‌ و رێز له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌گرم".

1059 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر