Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ سۆران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕه‌واندز بڵاوكرده‌ووه‌


په‌یام 

پۆلیسی‌ سۆران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گوندی گه‌ره‌وانی ناوچه‌ی ئاكۆیانی سه‌ربه‌ قه‌زای ڕه‌واندز بڵاوكرده‌وه‌ و ریگه‌یاندووه‌ سێ‌ كه‌س كه‌ دوو براو برازایه‌كن كوژراون. 

ڕائید سه‌عدون هاودیانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی سۆران له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌" له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گوندی‌ گه‌ره‌وانی ناوچه‌ی ئاكۆیانی سه‌ربه‌ قه‌زای ڕواندز سێ‌ كه‌س كه‌ دوو براو برازایه‌كن كوژراون.

وتیشی‌ هۆكاری‌ شه‌ڕه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بووه‌و دوو خێزانی‌ ئه‌و گونده‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌شه‌ڕهاتوون، ئه‌مڕۆش دووباره‌ كێشه‌كه‌ی‌ نێوانیان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سێ‌ كه‌س كه‌ یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌فتاو ئه‌وی‌ تریان پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ بووه‌ كوژراون.

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد به‌هۆی‌ جوگرافیای‌ شوێنه‌كه‌و سه‌ختی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ شه‌ڕه‌كه‌ كۆنتڕۆڵبكرێت، وتیشی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ بكوژه‌كان دره‌چووه‌، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.

1140 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر