Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعوودیە حەج بۆ هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدانی فەڵەستینی تەرخان دەکات


په‌یام 

سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعوودیە بڕیاریدا بە میوانداریکردنی هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدانی فەڵەستینی بۆ بەجێگەیاندنی حەج لەمساڵدا لەچوارچێوەی پرۆگرامی میوانداری شای سعوودیە بۆ حەج و عومرە. 

ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بڵاوی کردووەتەوە  عەبدولەتیف بن عەبدولعەزیز ئال شێخ، وەزیری کاروباری ئایینی و بانگەواز رایگەیاندووە: ئەو بابەتە لە چوارچێوەی پاڵپشتی بەردەوام و ئەو بایەخە گرنگەدایە کە شا سەلمان بە دۆزی فەڵەستین دەیدات و وەک رێزگرتنێکە لەو قوربانییە گەورەیەی کە گەلی فەڵەستینی داویەتی.

عەبدولەتیف بن عەبدولعەزیز ئال شێخ ئاماژەی بەوەشکردووە گەلی فەڵەستین شایستەی هەموو پالپشتی و رێزگرتنێکە لەو خەباتەی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی بۆی تێدەکۆشێت و لەپێناو پارێزگاریکردنە لە یەکەمین رووگەی موسڵمان کە قودسی پیرۆزە.


482 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر