Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزەر ناوێرت: سەقامگیری عێراق و تێكشكاندنی داعش پێویستی به‌ کوردستانێکی بەهێزه‌


په‌یام 

هێزه‌رت ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بۆ بوونی عێراقێکی سەقامگیر  و تێکشکاندنی داعش بەیەکجاری، عێراق پێویستی به‌ حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی بەهێزه‌. 

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ریگای نێوان هه‌ولێر كه‌ركوكیش ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: پێموایە کە ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە و دەبێت خۆیان چارەسەری بکەن. 

وتیشی: هانی بەغدا و هەولێر دەدەین هەر کێشەیەک کە لەنێوانیاندا مابێت چارەسەری بکەن.

لە کۆنفرانسێكی هه‌واڵیدا ناوێرت وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا کە دەڵێت "بەغدا لەسەر ڕێگای کەرکوک – هەولێر سنورێکی گومرکی دادەنێت و داهات کۆدەکاتەوە، ئایا ئەوە تەبایە لەگەڵ تێڕوانینی ئێوە بۆ عێڕاقێکی یەکگرتوو؟"، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "وڵاتانی دیکە هەن کە لەماوەی ڕابردوودا کاری لەو جۆرەیان کردووە تەنانەت وڵاتی خۆیشمان."

هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ ئەوه‌ پرسێکی گەورەی ناوخۆییە بۆ عێراق، لە نێوان عێراق و هەولێر، بۆ ئەوەی هەوڵبدەن چارەسەری بکەن و حكومه‌تی ئه‌مریكاش هانی هه‌ردوولا ده‌دات.  

901 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر