Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیرۆكی چوار ئه‌ندامی خێزانێكی خورماتوو كه‌ له‌ ئیجه‌دا خنكان


په‌یام 

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خێزانێكی كوردی دانیشتووی خورماتوو له‌ ڕێگه‌ی‌ چوونیان بۆ ئه‌وروپا و به‌هۆی‌ ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ خنكان.

فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی‌ دوێنێ له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای (كوشئاداسی)ی ویلایه‌تی ئایدن له‌ باشووری خۆرئاوای توركیا به‌هۆی‌ ژێرئاوكه‌وتنی‌ به‌له‌مێكه‌وه‌ نۆ كۆچبه‌ر خنكان.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌له‌مه‌كه‌ 13 كه‌سی تێدابووه‌‌و چوار كه‌س له‌ قوربانییه‌كان ئه‌ندامی خێزانێكی كوردی دانیشتووی شارۆچكه‌ی‌ خورماتوو بوون‌و ده‌یانویست عێراق به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێبهێڵن.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ له‌ شه‌ش كه‌س پێكهاتبوون، سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ به‌ناوی (هونه‌ر ڕه‌عد ئه‌كبه‌ر)‌و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی (محه‌ممه‌د) ڕزگاریان بووه‌، (شه‌یما عه‌زیز) هاوسه‌ری (هونه‌ر)، هه‌روه‌ها (ده‌لال)‌و (فه‌ره‌ح)‌و (نه‌غه‌م)ی سێ كچی ئه‌و خێزانه‌، خنكاون.

لای خۆیه‌وه‌ قایمقایمی ناوچه‌ی‌ (كوشئاداسی) ڕایگه‌یاند: "حه‌وت له‌ قوربانییه‌كان منداڵن و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش ژنن".




 

2382 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر