Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیرۆكی ئه‌و كچه‌ بێژه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار به‌ حیجابه‌وه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ركه‌وت


په‌یام 

تاهیره‌ ره‌حمانی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌رگیز بیرناچیت، له‌ 8ـی فێبریوه‌ری ئه‌مساڵ كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار به‌ حیجابه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م كامێرای ته‌له‌فزیۆنی WHBFـی ئه‌مریكی وه‌كو پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وت و مێژووی بۆخۆی دروستكرد. 

تاهیره‌ ڕه‌حمانی 27 ساڵ یه‌كه‌م ئافره‌تی موسڵمانه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكادا كاری‌ بێژه‌ریی‌و په‌یامنێریی ده‌كات‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مپه‌ری‌ 2001ی ئه‌مریكا وای لێكردووه‌ بواری‌ ڕۆژنامه‌وانیی له‌ زانكۆی (لیۆلا)ی شاری‌ شیكاگۆ بخوێنێت.

ره‌حمانی ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت هیچ هۆكارێكی ئاقڵانه‌ نابینم كه‌ حیجاب قه‌ده‌غه‌ بكات، ته‌نیا له‌ به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سانێك پێتده‌ڵێن مه‌یكه‌ ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان راست بن،

تاهیره‌ دایكی هیندیه‌‌و باوكی پاكستانییه‌، ئێستا له‌ كه‌ناڵی (ده‌بلیو. ئێچ. بی. ئێف)ی ئه‌مریكی كاری بێژه‌ریی ده‌كات‌و سه‌ره‌تای كاریشی به‌ ده‌رهێنه‌ریی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه‌ ئه‌وكاره‌ی كردووه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ مسوڵمان و نا مسوڵمانه‌كان ده‌ستخۆشیان لێكردووه‌ و هانیان داوه‌، هاوكات هه‌ندێك ره‌خنه‌و هه‌ره‌شه‌ی توندیشی بۆ هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی، ره‌حمانی جوابی ئه‌و كه‌سانه‌ده‌داته‌وه‌ كه‌ به‌ ره‌خنه‌ توندو هه‌ره‌شه‌كانیان به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌لێت: به‌داخه‌وه‌م ئه‌وان به‌و هه‌موو رقه‌ی ناو دڵیانه‌وه‌ ده‌ژین.

تاهیره‌ ڕه‌حمان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ناڵه‌كانی جه‌زیره‌ی‌ ئینگلیزی‌و (سی. بی. ئێس. نیوز)ی ئه‌مریكی كاری‌ كردووه‌‌و ماوه‌یه‌كیش له‌ ڕادیۆی ئیسلامی له‌ شیكاگۆ ده‌رهێنه‌ر بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ویلایه‌تی (ئیلینۆی) كاری‌ په‌یامنێریی بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیی كردووه‌.

ئه‌و بێژه‌ره‌ موسڵمانه‌ باڵاپۆشه‌ له‌ماوه‌ی خوێندن‌و ڕاهێنانه‌كانی دا له‌ بواری ڕاگه‌یاندن چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئایا بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار ئاماده‌یه‌ سه‌رپۆشه‌كه‌ی لابدات..؟ ئه‌و به‌ "نه‌خێر" وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.

هیوایش ده‌خوازێت رۆژێك به‌ هه‌مان ئه‌و چاوه‌وه‌ بیبینن كه‌ ئه‌و ته‌ماشای ئه‌وانی پێده‌كات، "كه‌ دراوسێیه‌كی هاوڕێیانه‌م له‌گه‌ڵیان و به‌ قورسی ئیش ده‌كه‌م تاوه‌كو خه‌ونه‌كانم به‌ده‌ست بێنم و یارمه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی ولاته‌كه‌م بده‌م ئه‌گه‌ر به‌ رێگه‌یه‌كی بچوكیش بێت. 

 

4741 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر