Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵ هه‌لوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان راگه‌یاند


په‌یام 

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سه‌رله‌به‌ری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایار ره‌ت ده‌كاته‌وه‌  و باوه‌ری‌ وایه‌ هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته‌ له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌جیندایه‌كی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌ عێراق رووده‌دات.

هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسه‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ ژماردنه‌وه‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان و سه‌رله‌به‌ری‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ 12ی‌ ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و باوه‌ریان وایه‌ ده‌نگه‌ دزراوه‌كانیان بۆ دوو هێزی‌ ده‌سه‌ڵات رۆشتووه‌ له‌ پێناو جێبه‌جێ‌ كردنی‌ ئه‌جیندایه‌كی‌ ده‌ره‌كی‌.

هاوژین عومه‌ر ده‌شڵێت له‌ روو یاساییه‌وه‌ جارێكیتر تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌ و باوه‌ری‌ وایه‌ له‌ پێناو جێبه‌جی‌ كردنی‌ ئه‌جیندای‌ ده‌ره‌كی‌ دیموكراسی‌ كراوه‌ته‌وه‌ قۆربانی‌ به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ حزبه‌ ساخته‌چیه‌كانن ده‌بنه‌ قۆربانی‌ ئه‌و ئه‌جیندا ده‌ره‌كیه‌.


 

532 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر