Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سه‌دا 43ـی منداڵان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری هاتوونه‌ته‌ دونیاوه‌


په‌یام 

یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاشكرای ده‌كات ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ ولاَتانی‌ ئه‌وروپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نا شه‌رعی له‌ دایك ده‌بن له‌ سه‌دا  15 زیادیكردووه‌

نووسینگه‌ی ئاماری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانی‌ فه‌ره‌نسا و بۆلگاریا و سودید و دانیمارك و پورتوگال و هۆڵه‌ندا پێشه‌نگی ئه‌و ولاَتانه‌یان گرتووه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نا شه‌رعی مندالاَنی‌ تێدا له‌ دایك ده‌بن.

به‌ پێی ئاماره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌روپا به‌راورد به‌ ساڵانی ده‌یه‌ی‌ رابردوو ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌دایكده‌بن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ هاوسه‌رگیری له‌دایكده‌بن زۆر زیادی كردوه‌.

هه‌ر پێی زانیارییه‌كانی نوسینگه‌ی ئاماری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ ساڵی 2016دا، له‌ سه‌دا 43ی منداڵان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیی نا شه‌رعی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری هاتوونه‌ته‌ دونیاوه‌.

795 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر