په‌یام
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ڵگیرسێنه‌ری "جه‌نگی ئابووری" تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت پێویسته به‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌نگاوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا بدرێته‌وه.
دیمیتری مێدڤێدیڤ سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كۆسپ له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كانی بانكی و جموجۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو دابنێن، ئه‌وا وه‌ك جه‌نگێكی ئابووری هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین و پێویسته به‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌نگاوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا بدرێته‌وه.
مێدڤێدیڤ وتیشی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پاساوه سیاسییانه‌ی باسیان ده‌كات ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سزاسه‌پاندن بۆ سنوورداركردنی گه‌شه‌ی ئابووری رووسیا به‌كاربهێنێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا ره‌خنه‌ی له‌و سزا نوێیانه‌ش گرت كه بڕیاره ئه‌مریكا له داهاتوودا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بیسه‌پێنێت و وتی ئه‌گه‌ر كۆسپ له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كانی بانكی و جموجۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو دابنێن، ئه‌وا وه‌ك جه‌نگێكی ئابووری هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین.
به پاساوی چالاكییه‌كانی مۆسكۆ له سووریا و ئۆكراینا و ده‌ستوه‌ردانه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2016دا پڕۆژه‌یاسای سزادان كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له سیناتۆرانی ئه‌مریكی پێشكه‌ش كراوه پلان بۆ به‌رفراوانكردنی سزاكانی سه‌ر رووسیا داده‌نێت.
684 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018