Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. له‌ مزگه‌وتێكی سیده‌كان به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستاكه‌یان؛ نه‌یانهێشت وتاری هه‌ینی بخوێندرێت


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 6 هه‌فته‌یه‌ مامۆستای مزگه‌وته‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌وقافی سۆرانه‌وه‌ له‌ وتاردان دوورخراوه‌ته‌وه‌، هاتووچۆكه‌رانی مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی سیده‌كان ئاماده‌ نین تاوه‌كو هاتنه‌وه‌ی مامۆستاكه‌یان بهێڵن وتاری هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كه‌یاند بخوێندرێت. 

په‌یامنێری په‌یام له‌ سۆران گواستییه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ بریارێكی سیاسی ئه‌وقافی سۆران م.صباح بازید له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ ووتاردان دوورخراوه‌ته‌وه‌ و دوای هه‌وڵی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش بریاربوو ئه‌مرۆ بگه‌رێـته‌وه‌ سه‌ر ووتاردان به‌ڵام ئه‌وقاف رێگه‌ی نه‌داوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌هیچ مامۆستایه‌كی تر رازی نه‌بوونه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌مرۆ ووتاری هه‌ینی ئه‌نجام نه‌دراوه‌. 

سه‌باره‌ت به‌دوورخستنه‌وه‌كه‌ی م.صباح بازید به‌ په‌یامی راگه‌یاند: "دوای 6 هه‌فته‌ له‌ ووتار دورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی سۆرانه‌وه‌  به‌ڵێنیان به‌من و خه‌ڵكی ناحیه‌ی سیده‌كان دابوو  ئه‌مرۆ هه‌ینی بگه‌رێمه‌وه‌ سه‌ر ووتار دان به‌ڵام شه‌وی رابردوو ئه‌وقافی سۆران به‌ته‌له‌فۆن ئاگاداریان كردمه‌وه‌  ئه‌مرۆ ووتار نه‌ده‌م. 

دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وقافی سۆران هه‌وڵده‌دات مامۆستایه‌كی دیكه‌ی ئاینی بچێت له‌ شوێنی م.صباح بازید ووتار بدات، هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی رازی نابن له‌ شوێنی م.صباح ووتار بده‌ن بۆیه‌ ئه‌مرۆ له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سیده‌كان ووتاری هه‌ینی نه‌خوێنرایه‌وه‌. 

لای خۆشیانه‌وه‌  دانیشتوانی ناحیه‌ی سیده‌كان رایان گه‌یاند هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی بۆی نیه‌ بێته‌ شوێنی م.صباح و به‌  بریاره‌كه‌ی  ئه‌و قافی سۆران رازی نابن و به‌بریارێكی سیاسی ده‌زانن. 

دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی له‌ مینبه‌ره‌كان و زتاردان لای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بووه‌ به‌ دیارده‌ و هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ دڵی ئه‌وان نه‌بێت به‌ بیانوی جۆراو جۆرو به‌بریاری سیاسی دوری ده‌خه‌نه‌وه‌.


7082 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر