Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و گروپه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌سته‌به‌ركرا


په‌یام 

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌نێوان ئیسرائیل و گرووپه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا به‌نێوه‌ندگیریی میسر واژوكراوه‌، شه‌وی رابردووه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

ئه‌مه‌ پێنجه‌م ئاگربه‌سته‌ كه‌ له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به‌نێوه‌ندگیریی میسر له‌نێوان ئیسرائیل و گروپه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان واژو بكرێت. 

به‌پێی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت، حكوومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و به‌بێده‌نگی به‌سه‌ربچێت، ئیسرائیلیش ئارامی ده‌پارێزێت، ئه‌گه‌ر مووشه‌كیشیان ئاراسته‌ بكرێت، به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای "ئارامی به‌رانبه‌ر ئارامی" هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. 

سوپای ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، له‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان زیاتر له‌ 150 ئامانجیان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ پێكاوه‌ و له‌به‌رانبه‌ردا زیاتر له‌ 180 مووشه‌ك له‌ غه‌ززه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ساڵ و نیوی و كه‌سێكی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

631 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر